خولى ڕاهێنان-٢

بەچاودێرى سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى وبە هاوکارى کۆلێجى زانستەڕامیارییەکان، ڕێکخراوى (نیو کوردستان بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان) خولێکى ڕاهێنانى بۆ خوێندکاران بەناونیشانى (بنەماکانى سەرکردەى دیبلۆماسى) بەڕێوەبرد، لە خولەکەدا کە سێ ڕۆژى خایاند (٣-٥ مارسى ٢٠١٩) سێ وۆرک شۆپ ئەنجامدرا لە لایەن ئەم بەڕێزانەوە:
١- دكتۆر كريستوفر فلاهيرتي، بەناونیشانى (Food and Diplomacy) لە ڕێکەوتى (٣ مارسى ٢٠١٩)  
٢- دكتۆر عابد خالد ، بەناونیشانى (Be a tough and effective negotiator) لە ڕێکەوتى (٤ مارسى ٢٠١٩)
٣- دكتۆر فريتز مونسما، بەناونیشانى (Shakespeare’s philosophy and diplomacy) لە ڕێکەوتى (٥ مارسى ٢٠١٩)
شایانى باسیشە لە خولەکە ژمارەیەکى بەرچاو لە خوێندکارانى زانکۆ بەشداربوون کە لە هۆڵى سیمینارەکانى کۆلێجى زانستە ڕامیارییەکان بەڕێوە چوو.




Comments