خولى ڕاهێنانى (هەواڵسازی و زمانی جەستە)

بە ڕەزامەندی (سەرۆکایەتی زانکۆیی سلێمانی) و بە هاوکاری و چاودێری (ڕاگری کۆلێژی زانستەڕامیارییەکان - دکتۆر عابد خالد)، لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا، خولێکی بێبەرامبەر بە ناونیشانی (هەواڵسازی و زمانی جەستە)، لە (٢٩/١/٢٠١٩ هەتا ٢/١/٢٠١٩)، لە کۆلێژەکەمان پێشكەشکرا. خولەکە تایبەت بوو بۆ خوێندکارانی بەشی (زانستەڕامیارییەکان) و بەشى (سیاسەت وپەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان)، پیشوازییەکی گەرمی لێکرا، خولەکە بە دوو گروپ وترایەوە و (١٢٠) خوێندکار لێی سودمەندبوون، هەروەها لە لایەن کۆلێژەوە (بڕوانامەی بێبەرامبەر) وەک دیارییەک بۆ خوێندکارەکان ئامادەکراوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن سودی لێببینن، میکانیزمێک بێت بۆ وەگیرخستنی هەلی کار.
وانەبێژەکان:
_ هاوکار ڕەفیق (ڕاهێنەری زمانی جەستە و یاریدەدەری توێژەر).
_ فەرید دڵشاد (هەواڵساز و توێژەری سیاسی).
_ مەریوان حەسەن (میدیاکار و توێژەری کۆمەڵایەتی).
...........
لەلایەن وانەبێژانەوە سوپاس و پێزانین بۆ:
_بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ.
_راگری کۆلێژی زانستەڕامیارییەکان.
_ وانەبێژەکان.
_خوێندکارانی بەشداربوو.
_نوێنەرانی بەشی زانستەڕامیارییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.