Departments‎ > ‎

Department of Political Sciences (DPS)

Abut the Department:

ناساندنى بەشى زانستە ڕامیارییەکان (Definition)

ئەم بەشە لە ساڵى (2003)ەوە دامەزراوە، وەرگرن لەم بەشە بەسیستمى (کریدیت)ە، ماوەى خوێندن تیایدا  (4) ساڵە. ئێستا بەشى زانستە ڕامیارییەکان (35) مامۆستاى هەیە: (2) پرۆفیسۆر، (9) پرۆفیسۆرى یاریدەدەر، (6) مامۆستا، (18) مامۆستاى یاریدەدەر. ژمارەی خوێندکاره‌کانى (269) ە، ژمارەی خوێندکاره‌ ده‌رچووەكانی له‌ ساڵی دامه‌زراندنیه‌وه‌ تائێستا زیاتر لە (500) خوێندکارە، كه‌ بڕانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان له‌ بواری ( زانسته‌ رامیارییه‌كان) وەرگرتووە، 

پەیامى بەش (Mission):                                                           لەتێگەیشتنى ئەم بەشەدا فەلسەفەى خوێندنى زانستە ڕامیارییەکان ئەوەیە کە کادرى بەتوانا لەبوارى زانستە ڕامیارییەکان پێبگەیەنرێت، ئەمەش  سەرچاوەیەکە بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیارى  و ڕۆشنبیرى ڕامیارى لە ناو کۆمەڵگاى کوردستاندا، کە گرەنتییە بۆ فراوانکردنى بەشدارى سیاسى دیموکراسییانە لە کایە سیسییە جیاوازەکاندا. هاوکات دەبێتە هۆى زیادکردنى تواناى مرۆیى لە بوارە جیاجیاکانى بەڕێوەبردنى دەزگاکانى دەوڵەت ودامەزراوە نافەرمییەکان وپەیوەندییە گشتییەکان ودبلۆماسى وکاروبارەکانى دەرەوەدا، چونکە دوا ئامانجى سیاسەت بەدیهێنانى (خێرى گشتی - Public Good)ە هەم لە بەڕێوەبردنى دەوڵەتدا و هەم لە پیادەکردنى دەسەڵاتى سیاسیشدا.