کۆلێجی زانستە ڕامیارییەکان لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دوو کۆنفڕانسی گرنگ ئەنجامدەدات
کاتی وەرگرتنی پوختەکان بەرەو کۆتایی دەڕوات و تەوەرەکانی هەردوو کۆنفڕانس بەرفراوانن و جێگەی تایبەتمەندیی زۆرێک لە توێژەران دەبێتەوە.
هەریەک لەم کۆنفڕانسانە گرنگیەکی تایبەتیان هەیە چونکە دەربارەی دوو بابەتی زۆرگرنگن.
کۆنفڕانسی یەکەم بە ناونیشانی (عێراق و هەرێمی کوردستان دوای ٢٠ ساڵ لە دەستوور: داینامیکیە ناوخۆیی و دەرەکیەکان) کە کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان بە هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی جێنۆساید و بونیادی ئاشتیی لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامیدەدات لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥\٥\٢٠٢٥
بۆ زانیاریی وورد لەسەر کۆنفڕانسەکە بە هەر سێ زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزیی سەردانی ئەم لینکە بکە
یان سکانی کیوئار کۆدەکەی خوارەوە بکەن
========================
کۆنفڕانسی دووەم بە ناونیشانی (شوناسی کورد ئاڵنگاریەکانی مانەوە) کە بە هاوبەشی هەردوو کۆلێجی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتیەکان\ سەیدسادق و کۆلێجی زانستە ڕامیارییەکان لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدەدرێت لە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢\٤\٢٠٢٥
بۆ زانیاریی وورد لەسەر کۆنفڕانسەکە بە هەر سێ زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزیی سەردانی ئەم لینکە بکە
https://pol.univsul.edu.iq/en/news/2024/12/11/call-for-papers-kurdishidentity/