گەشتێكی زانستی بۆ خوێندكارانی كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكان بۆ پەڕلەمانی كوردستان

1 1
23 May 2023
News

گەشتێكی زانستی بۆ خوێندكارانی كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكان بۆ پەڕلەمانی كوردستان

كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكان گەشتێكی زانستی بۆ خوێندكارانی ڕێكخست .
لە ڕێکەوتى ٢٣ /٥ / ٢٠٢٣ ڕۆژى سێشەممە،، كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكان گەشتێكی زانستیی بۆ بەشێك لە خوێندكارانی قۆناغەكانی سێ و چوارى بەشی زانستە ڕامیارییەكانى ڕێكخست.
شیاوی باسە، لەو گەشتەدا هەندێك لە بەشەكانی پەڕلەمانی كوردستان لە نزیكەوە بە خوێندكاران ئاشكرا كران و بەڕێز (د. زانا جەلال)، ڕاوێژكاری پەڕلەمان، لە دیدارێكی لەگەڵ شاندەكەی كۆلێژ باسی لە كار و چالاكییەكانی پەڕلەمان و دواگۆڕانكارییەكان كرد و وەڵامی پرسیاری خوێندكارانی دایەوە. لە بەشێكی تری دیدارەكاندا، لەگەڵ كتێبخانەی پەڕلەمان پێشنیازی هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان پەڕلەمان و كۆلێج و زانكۆكان كرا، بەتایبەت گەیاندنی پڕتۆكۆل و چاپكراو و بەرهەمەكانی پەڕلەمان بە كۆلێج و ناوەندە ئەكادیمییەكان و گەیاندنی وێنەی توێژینەوە و ماستەرنامە و تێزەكانی دكتۆرا بە پەڕلەمان، لە پێناو دروستبوونی كاری هاوبەش ئاڵوگۆڕكردنی شارەزایی و داتا و زانیاری لەنێوان ناوەندە ئەكادیمییەكان و ناوەندەكانی بڕیاردروستكردن، بەتایبەت دەزگای یاسادانان. جێی ئاماژەیە كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكان، بەردەوام هەوڵی بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندكارانی دەدات. جێی خۆیەتی لێرەدا سوپاسی پاڵپشتیی كۆمەڵەی زانستە سیاسییەكان بكەین بۆ كار و چالاكییەكانی خوێندكاران.2 2 1 2

Share It on

Related News 

chevron-down