ڕێکەوتى ٢٨/ ١١/ ٢٠٢٣ بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ لەلایەن کۆلێژی زانستە ڕامییاریەکان، لە هۆڵی کۆنگرێس پانێڵێک دەربارەی ( هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و ناوچە جێناکۆکەکان) بەڕێوەچوو.
بەشداربووانی پانێڵەکە پێکهاتبوون لە فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی ئیدارەی هەرێم و پ.ی. د.جەلال حەسەن یاریدەدەری راگری کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان و هەریەک لە پ.ی.د.زمکان عەلی سەلیم و پ.ی.د. ئەیوب محەمەد تەیب مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان.
پانێڵەکە گفتوگۆو وتووێژ بوو دەربارەی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان لەزەمەنی هەژموونێکی نوێ ی تەعریبدا و هەروەها چارەنوس و رۆڵ و کاریگەری ناوچە جێناکۆکەکان لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.