بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق و کاریگەرییەکانى لەسەر هەرێمى کوردستان

٢ ١
3 March 2024
News

بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق و کاریگەرییەکانى لەسەر هەرێمى کوردستان

لە ڕێکەوتى ٣/ ٣/ ٢٠٢٣ لە زانكۆی سلێمانی پانێڵێكی زانستی سەبارەت بەدوا بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق و کاریگەرییەکانى لەسەر هەرێمى کوردستان ئەنجامدرا.
لەپانێڵەکەدا باس لە ماهییەت و چییەتی بڕیارەکان و ڕەهەندە دەستووری و سیاسییەكان و لێكدانەوەی لە ڕووی زانستییەوە کرا کەتێیدا كۆمەڵێك مامۆستای كۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان ڕەهەندە جیاوازەکانى بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵیان بەشێوەیەكی زانستی خستەڕوو، بەتایبەتى ئەو دوو بڕیارەى تایبەت بوون بە هەڵوەشانەوەی بڕگە و ماددەی یاساکانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، هەروەها بڕیارى گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ سەر حكومەتی فیدڕاڵی تاوتوێکران.
لەو بارەوە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر عابد خالد ڕاگری كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكان وتى: ئەم بابەتە كاریگەری گەورەی هەیە بەتایبەت لەسەر ئایندەی هەرێمی كوردستان لە ڕووى پێگەی سیاسی و ماددەی دەستووری و دارایی هەرێمی كوردستان، لەهەمان كاتیشدا وا چاوەڕوانکراوە بڕیارەکە باكگراوندی سیاسی و ڕەنگدانەوەی ململانێ سیاسییەكان بێت. وتیشى: ڕەنگە كاریگەری هێزی دەركی لەسەر دەركردنی ئەم بڕیارانەی دادگای فیدڕاڵی هەبێت، بۆیە کاریگەرى گەورەیان لەسەر داهاتووى هەرێمى کوردستان دەبێت.

Share It on

chevron-down