ڕۆڵی کەناڵی ئاوی بنگریۆن لە ئابووری ئیسرائیل و جیهاندا

436121319 937777148135939 7672312992349246042 N
8 April 2024
News

ڕۆڵی کەناڵی ئاوی بنگریۆن لە ئابووری ئیسرائیل و جیهاندا

لە ڕێکەوتى ٨ /٤/ ٢٠٢٤، لیژنەی زانستخوازیی بەردەوامی کۆلێژمان، دوو سمیناری ڕێکخست. سمیناری دووەم لە ژێر ناونیشانی : (ڕۆڵی کەناڵی ئاوی بنگریۆن لە ئابووری ئیسرائیل و جیهاندا). کە لەلایەن د.یعقوب مهدی رووف ئامادەکرابوو ، تێیدا گرنگی کەناڵی بنگریۆن کە هەردوو بەندەری ئیلات لە دەریای سوورو بەندەری ئەشدود لەسەر حەوزی دەریای سپی پێکەوە دەبەستێت لە گەشەپێدانی ئابووریی ئیسرائیل و هەندێک لە دەوڵەتانی ناوچەکەو هیندستان و ئەوروپاو ئەمریکا خستەڕوو. لە هەمانکاتدا؛ باسی لەوە کرد دروستکردنی ئەو کەناڵە دەبێتە هۆی لاوازکردنی کەناڵی سوێسی میسریی و داهاتی ئەو کەناڵە بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە. لە درێژەی سمینارەکەدا، هەڵگیرسانی جەنگی غەززەی بە دروستکردنی کەناڵی بنگریۆنەوە بەستەوەو مکور بوو لەسەر ئەوەی بەشێک لە هۆکارەکانی هەڵگیرسانی جەنگی غەززە پەیوەستە بەو کەناڵەوە، چونکە چۆڵکردنی غەززە لە دانیشتوانەکەی ئاسانکاریی بۆ دروستکردنی کەناڵەکە خۆش دەکات

Share It on

Related News 

chevron-down