ڕاگری کۆلێجی زانستە ڕامیارییەکان لە دیداری دووەمی نەجەف-هەولێر بەشداربوو، کە سەنتەری توێژینەوەی ڕووداو، بە هاوبەشی هەندێک ڕێکخراوی تر سازیکردبوو.
لە دیدارەکەدا، کە کەسانی پەیوەندیداری ئەکادیمی و سیاسیی و ئاینیی تیایدا بەشداربوون، کۆمەڵێک پرسی وورد و ئاڵۆزیی پەیوەندیەکانی نێوان کورد و شیعە باسیان لێوەکرا و هەوڵدرا ڕاشکاوانە کێشەکان بخرێنەڕوو.
یەکێک لەو پرسانەی ئاڕاستەی ئامادەبوانی شیعە کرا ئەو پرسیارە بوو کە ئایا بۆچی کاتێک ڕیفراندۆم لە کیوبکی کەنەدا و سکۆتلەندای شانشینی یەکگرتوو ئەنجامدرا، دەنگدەرانییان بەزۆرینە دەنگیاندا بە جیانەبوونەوە، بەڵام کاتێک ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، زۆرینەی ڕەها دەنگیاندا بە جیابونەوە؟ ئەم پرسە بەشێکی پەیوەستە بە مێژوو و شێوازی مامەڵەی حکومەتەکانی عێراق لەگەڵ هاوڵاتیانی کورد.
دیدارەکە ڕۆژی ٢١\١٢\٢٠٢٤ بەڕێوەچوو لە شاری نەجەف.
Read More...