نوێنەرایەتی زانكۆی سلێمانی لە چین بەشداریی چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی ئەكادیمیی زانكۆی جیلین دەكات
لە شاری چانگچون، لە چین، پڕۆفیسۆر دكتۆر (دانا عەلی ساڵح )، بە نوێنەرایەتیی زانكۆی سلێمانی، لەگەڵ نوێنەری زانكۆكانی دهۆك و كۆیە و سۆران و هەڵەبجە بەشداریی دوو كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەكادیمیی زانكۆی جیلین لەو وڵاتە كرد، كە یەكێكە لە ٢٠ یەكەمینەكان لەسەر ئاستی زانكۆكانی كۆماری چینی میللیی.
نوێنەری زانكۆی سلێمانی لە هەوڵی ئامادەكارییدا بۆ ئیمزاكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ زانكۆی ناوبراو، بە ئامانجی ئاڵوگۆڕی زانستی و هەمامەنگیی لە نێوان زانكۆكان بۆ دیدار و كۆنفرانس و چالاكیی زانستی و خولی ڕاهێنان و وەرگرتنی سكۆلەرشیپ بۆ خوێندكاران و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان كۆلێجە جیاوازەكانی زانكۆكان.
چالاكییەكە لە میانەی كارەكانی وەفدێكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆماری چینی میللیی، كە نوێنەری ژمارەیەك دامەزراوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەخۆگرتوە و بە مەبەستی بەشداریكردن لە خولێكی راهێنانی تایبەتی دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە شاری چانگچۆن و زانكۆی جیلینن، كە یەكێكە لە زانكۆ بەناوبانگەكانی ئەو وڵاتە، ئەنجامدرا.
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()