// News

07-Nov-2024

گفتوگۆی تێزی دکتۆرا

گفتوگۆی تێزی دكتۆرا

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١١/٦، لە کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکانی زانکۆی سلێمانی UoS – College of Political Science – كۆلێجی زانستە ڕامیارییەكان، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای بەڕێز (كۆسرەت خدر ئەبوبەكر Kosrat Khdir)بە ناونیشانی «وەرچەرخان لە نێودەوڵەتیبوونەوە بۆ جیهانیبوون لە ڕوانگەی تیۆری لیبڕاڵیزمەوە: پرسی ژینگە وەک نموونە»، ئەنجامدرا.

لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە:-
١. پ. د. صالح عمر عیسا زانکۆی صلاح الدین سەرۆکی لیژنە
٢. پ. د. دانا علی صالح زانکۆی سلێمانی ئەندام
٣. پ. د. کمال عبداللە حسن زانکۆی سلێمانی ئەندام
٤. پ.ی. د. عمران عمر علی زانکۆی دهۆک ئەندام
٥. پ. ی. د. زانا تۆفیق کاکەامین زانکۆی ڕاپەڕین ئەندام
٦. پ. د. ئەنوەر محمد فەرەج زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەندام و سەرپەرشتیار

پڕبەدڵ پیرۆزبایی گەرمم بۆ خوێندكار و هاوڕێی ئەزیزم دكتۆر كۆسرەت و جەنابی سەرپەشت پڕۆفیسۆر دكتۆر ئەنوەر Anwar Faraj، دەستخۆشیی زۆرم بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی لە کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان بەم پڕۆسە زانستییەوە ماندوو دەبن.Img 5252 Img 5250 Img 5251

Read More...

03-Nov-2024

ئاگاداری گرنگ سەبارەت بە وەرگرتنەوەی نمرە و ڕێژەی ئامادە نەبوون لە زانکۆی سلێمانی

Read More...

22-Oct-2024

توێژینەوە

سێ مامۆستای کۆلێژەکەمان توانیان توێژینەوەیەکی باش و بە پێز بڵاوبکەنەوە کە impact factorی 1.4 ی هەیە.

سێ مامۆستای کۆلێجی زانستە ڕامیارییەکان، توێژینەوەیەک لە گۆڤاری (Ethnicities) بڵاودەکەنەوە

بەڕێزان، دکتۆر هاوڕێ حەسەن حەمە، مامۆستا فەرهاد حسن عبداللە، و دکتۆر فاروق عبدول مولود، توێژینەوەیەکی بەپێزیان بە ناونیشانی (Securitization of the 2017 Kurdistan independence referendum- بەئەمنیکردنی ڕیفراندۆمی ٢٠١٧ی سەربەخۆیی کوردستان)، لە گۆڤاری (Ethnicities) بڵاوکردەوە کە خاوەن فاکتەری کاریگەریی (١.٤)ە. لەم توێژینەوەیەدا، توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەو شێوازی بیرکردنەوە و زمانی بەئەمنیکردنە کردووە کە سەرکردە عێراقیەکان لە ڕوانگەیەوە ڕیفراندۆمیان وەک هەڕەشەیەکی وجودیی بینیوە.

بە ناوی ڕاگرایەتیی کۆلێجی زانستە ڕامیارییەکان و مامۆستایانەوە، پیرۆزباییان لێدەکەین و سوپاسیان دەکەین کە کاری هاوبەشیان کردوە و توێژینەوەیەکی ئاستبەرزیان بەرهەمهێناوە. بەهیوای توێژینەوەی زیاتر

سێ مامۆستای کۆلێجی زانستە ڕامیارییەکان، توێژینەوەیەک لە گۆڤاری (Ethnicities) بڵاودەکەنەوە

بەڕێزان، دکتۆر هاوڕێ حەسەن حەمە، مامۆستا فەرهاد حسن عبداللە، و دکتۆر فاروق عبدول مولود، توێژینەوەیەکیان بەپێزیان بە ناونیشانی (Securitization of the 2017 Kurdistan independence referendum- بەئەمنیکردنی ڕیفراندۆمی ٢٠١٧ی سەربەخۆیی کوردستان)، لە گۆڤاری (Ethnicities) بڵاوکردەوە کە خاوەن فاکتەری کاریگەریی (١.٤)ە. لەم توێژینەوەیەدا، توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەو شێوازی بیرکردنەوە و زمانی بەئەمنیکردنە کردووە کە سەرکردە عێراقیەکان لە ڕوانگەیەوە ڕیفراندۆمیان وەک هەڕەشەیەکی وجودیی بینیوە.

بە ناوی ڕاگرایەتیی کۆلێجی زانستە ڕامیارییەکان و مامۆستایانەوە، پیرۆزباییان لێدەکەین و سوپاسیان دەکەین کە کاری هاوبەشیان کردوە و توێژینەوەیەکی ئاستبەرزیان بەرهەمهێناوە. بەهیوای توێژینەوەی زیاتر

https://journals.sagepub.com/doi/10.1177/14687968241290799

 

Read More...

1 2 3 4 5 6
chevron-down