بە سەرپەرشتی ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ڕامیارییەکان و بە چاودێری بەشەکانی کۆلێجمان و بە هاوکاری نوێنەرایەتی گشتی خوێندکاران لە کۆلێجمان، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، خولێکی تۆپی پێ بۆ خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی هەردوو بەشی کۆلێجمان ئەنجامدرا…
لە یاری کۆتاییدا، هەردوو تیمی (قۆناغی یەکەم) لە بەشی زانستە ڕامیارییەکان و (قۆناغی سێیەم) لە بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆلێجمان بەریەکک کەوتن، لە ئەنجامدا تیمی (قۆناغی سێیەم) لەبەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆلێجمان بووە پاڵەوانی خولەکە…
بەو بۆنەیە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی پاڵەوانی خولەکە دەکەین، و هیوای چانسی باشتر بۆ تیمەکانیتر دەخوازین. هاوکات ڕێز و سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو ئەو بەڕێزانە هەیە کە بۆئەم خولە و چالاکییەکانی تری کۆلێجمان هاوکار و ماندوو بوون، نمونەیان زۆر بێت، بەوهیوایەی لە داهاتوودا پشتیوان بەخوا چالاکی زیاتری هاوشێوە لە کۆلێجمان بەڕێوەبچێت.
Find Out More...